ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر
بەداخەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی لەناکاو و خێرای نەخۆشی کۆڕۆنا وبەرزبوونەوەی خەواندنی نەخۆش لەنەخۆشخانەکان جارێکی تر نەخۆشخانەی فریکەوتنی رۆژئاوا تەرخانکرا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا.
بۆیە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لەکاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات بکەن وە بۆ رووداوەکانی گوللە، سوتان، رووداوی هاتووچۆ، برینکاری جوانکاری و نەشتەرگەری مێشك و دەمار دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی بکەن وەك شوێنگرەوەیەك بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۱۸ی تەمووزی ۲٠۲۱
