پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان بە بۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، سڵاو و ڕێز بۆ گیانی پاکی شەھیدە سەربەرزەکانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفال دەنێرین و پیرۆزبایی لە خانەوادە سەربەرزەکانی گشت شەھیدان دەکەین.
جەژنی قوربان لە موسڵمانانی دڵسۆزی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز بێت.
بە تایبەت لە دڵسۆزانی ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
بەو ئومێدەی جەژنی داھاتوو لە کەرکووکی دڵی کوردستان بە ئازادی بکەینەوە.
ھەر بەم بۆنە پیرۆزەوە پیرۆزبایی تایبەت بۆ بەرپرسانی ھەرچوار لقە تێکۆشەرەکانمان و کارگێڕان و ئەندامانی لق و کادرەکان و گشت ئەندامان و دۆستانی پارتیمان لەگەڵ تەواوی پێکھاتەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی سنووری ڕێکخستنی ئەنجومەنمان دەنێرین.
جەژنتان پیرۆز بێت ساخ و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
د.کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کەرکووک-گەرمیان
١٩-٧-٢٠٢١
