يهك تۆن و٢٠٠ کیلۆ برنجی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
لە هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سیدسادق زیاتر له هەزارو ٢٠٠ کیلۆ برنجی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سیدسادق، لە سەردانێكیان بۆ ناو بازاڕ و سهرجهم مارکێت و دووکانهکانی ناو قــهزاکە، بە تایبەت ئەو دوکانانەی كە شیرینی و چوکلێت دەفرۆشن و هاووڵاتی لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەریەتی بەهۆی نزیکبوونەوە جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كەلە هەڵمەتەکەدا بڕی زیاتر له هەزارو ٢٠٠ کیلۆ برنجی خراپبوو لهگهڵ زیاتر له ١٠٠ پارچه شتومهکی جۆراوجۆری ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا و لە ناو دەبرێت.
