بازاڕەكانی كوردستان جمەیان دێت و خەڵكی سەرقاڵی خۆئامادەكردن بۆ جەژن

بازاڕەكانی كوردستان جمەیان دێت و خەڵكی سەرقاڵی خۆئامادەكردن بۆ جەژن

بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ كڕینی پێداویستیەكانی جەژن بازاڕەكانی كوردستان جموجوڵێكی بێ وێنەی تێكەوتووەو خەڵكی سەرقاڵی كڕینی پێداویستیەكانی جەژنن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار، بەمەش خواست لەسەر كڕینی كەل و پەل و خۆراك و پێداویستیەكان زیادیكردووە. دوكاندارەكانی هەولێر دەڵێن لەچەند ساڵی رابردوودا بازاڕەكانی كوردستان قەرەباڵغی لەم شێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە.
چاودێران پێیان وایە جگە لەم دوو هۆكارە باشبوونی باروبژێوی ژیانی خەڵك هۆكارێكی دیكەیە بۆ هەڵكشانی خواست و بەرزبوونەوەی نرخەكان ، لەجەژنەكانی پێشوودا جموجوڵ كەمبووەو خەڵكی بەو شێوەیەی ئێستا كاڵاو پێداویستیەكانیان نەدەكڕی . یەكێك لەو هۆكارانەی كەوادەكات كاسبكاران و پیشەوەران كاروكاسبیان زیاد بێت هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانە لەشارەكانی نەینەواو ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ، كە وادەكات بازاڕەكانی كوردستان جمەیان بێت و كاروكاسبی بگەڕێتەوە دۆخی جارانی .

Top