حكومەتی عێراق بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ هەڵەبجە تەرخان كرد
نوخشە ناسیح قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە سەبارەت بە تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ڕوونی كردەوە كە ئەم بڕیارە، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەش داوە كە بڕی پێنج ملیار و 160 ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە ، ئەمەش به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه بووە.
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە كە ئەوان پڕۆژه‌كانی بودجه‌یان گه‌یاندووەته وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تیش ئاراسته‌ی لایه‌نی پەیوهندیداری ده‌كات له به‌غدا.
نوخشە ناسیح دەشڵێت هه‌ركاتێك پاره‌كه گەیشت ئەوا دەست دەكەن بە جێبەجێ كردنی پرۆژەكان ، باسی لەوەش كرد كە بودجەكە به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و ناحیەکانی ته‌رخان كراوه، كە بەو بڕە پارەیەش پڕۆژەكانی هەر یەك لە ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و بیاره و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كە زیاتریان بۆ پڕۆژه‌ی ئاو و ڕێگاوبان و شاره‌وانی و پڕۆژه هەرە لەپێش و پێویسته‌كان دەبێت.
