هاووڵاتیان دەتوانن ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیان بۆ پارێزگاكانی هەرێم بگوازنەوە

هاووڵاتیان دەتوانن ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیان بۆ پارێزگاكانی هەرێم بگوازنەوە

فازیل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا ڕوونی كردەوە كە  هەر هاووڵاتییەك بەنیاز بێت ئۆتۆمبێلەكەی لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە بگوازێتەوە، دەبێت داواكارییەك لە هەولێر پێشكەش بكات و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دەست دەكات بە مامەڵەكردن بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە  لە هەموو پارێزگاكانی هەرێم مامەڵەی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و دوای پێشكەش كردنی داواكاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی، هاووڵاتی دەتوانێت لە شارەكەی خۆی مامەڵەی گواستنەوە بكات و پاش دانی رسومات و غەرامە، فایلەكەی ڕەوانەی هەولێر دەكرێت و مامەڵەی بۆ دەكرێت و دواتر ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی لێ وەردەگرنەوە و ژمارەی ئەو شارەی پێ دەدرێت كە خۆی دەیەوێت. له‌باره‌ی وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتی: تەنیا رسومات و غەرامە وەردەگیرێت.

Top