هه‌ژماری تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران له‌ قۆناخی تێستكردندایه‌

هه‌ژماری تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران له‌ قۆناخی تێستكردندایه‌

هەژماری تایبەتی بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كەوتە قۆناغی تێستكرنەوە و چاوەڕوان دەكرێت لەماوەیەكی كەمدا بكەوێتە كار ، بەمەش بەسیستەمیكردنی ئەلەكترۆنی دامەزراوەكانی حكومەت و كەمكردنەوەی رۆتین هەنگاوی باش دەنێت ، بڕیاریشە كارەكانی تەواوكردنی سیستەمی هەژماری تایبەتی بانكی بۆ فەرمانبەران خێرا بكرێت بۆ ئەوەی هەموو فەرمانبەرێكی حكومی بتوانێت بەئاسانی و بێ رۆتین و گرفت سوود لەو سیستەمە وەربگرێت و چیتر پێویست ناكات لەدامودەزگاكانی حكومەت فەرمانبەر چاوەڕوانی وەرگرتنی موچە بكات .

Top