ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیل لەنێوان سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و كوردستان

ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیل لەنێوان سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و كوردستان

 

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕوونی كردەوە هەردوو حكومەتی عێراقی فیدرال و  هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان ڕێك كەوتوون، بەم پێیەش هاووڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ هیچ كێشەیەك تابلۆکان لەهەرێمەوە بۆ بەغداو بە پێچەوانەوە بگوازنەوە.

لەم ڕووەوە تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کاردەکات شێوەی بەغدا کە ماوەی 10 ساڵە کاری لەگەڵدا دەكات، بەم  هەنگاوەش رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان عێراق و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل. ئەو زیاتر دەڵێت كە ئیدی هاووڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ گرفت تابلۆکانی هەرێم بگوازنەوە بۆ بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و بە پێچەوانەشەوە.

سەبارەت بە سەرپێچییەكانیش گوتی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆکانی هەرێمن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن سەرپێچی دەكەن، ئەوا سەرپێچییەکانیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی یان بە سیدی ڕەوانەی هاتوچۆی هەرێم دەکرێن،  تاكو لەکاتی تازەکردنەوەی ساڵانەکانیان سزای دارایی بدرێن.

Top