قوربانیانی گوندی كۆجۆ بە شەهید نووسران و مووچەش بۆ كەسوكاریان بڕایەوە
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی شەهیدانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تاریق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی تیرۆری سەر بە فەرمانگەی شەھیدان بە یاوەریی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا سەردانی گوندی کۆجۆی کرد و لە میانیدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی گوندەکە کۆبووەوە.
لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاردرا كە 104 کەس لە قوربانیانی ئەو گوندە کە پێشتر ناسنامەکەیان ئاشکراکراوە لە لایەن فەرمانگەی شەھیدانی سەربە حکوومەتی فیدراڵیی بە شەھید ھەژمارکربكرێن و موچەی شەهیدانەش بۆ کەسوکارەکانیان ببڕدرێتەوە.
جێی باسە لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پتر لە هەزار کەسی لە دانیشتوانی گوندی کۆجۆی ڕفاند ، لەوانە 700 کەسیان کۆمەڵکوژ کراون کە تا ئێستا ڕووفاتی 246 یان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییهوه بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی داد پزیشکی بەغدا کراون، کە لەو ژمارەیە تەنیا 104 کەسیان ناسراونەتەوە.
