لە 24 كاتژمێری رابردوودا 40 كەس لەعێراق بەهۆی كۆرۆنا مردوون
لەتازەترین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان و مردووان بەكۆرۆنا راگەیەنرا، بەشێوەیەك لە 24 كاتژمێری رابردوودا 6378 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 40 كەس مردوون ، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە رۆژەكانی رابردوو رووی لەهەڵكشان كردووە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەراورد بەژمارەی دانیشتوانی عێراق ژمارەی كوتانەكان كە 921890 كەس زۆر كەمە لەكاتێكدا كۆی گشتی تووشبووان 1 ملیۆن و 359 هەزار و 836 كەس بووەو 17 هەزار 256 كەسیش مردووە.
