یەکێ لە تۆرباینەکانی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلۆک دانرا

یەکێ لە تۆرباینەکانی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلۆک دانرا

دانانی تۆرباینەکە بە کێشی 134 تۆن بە گرنگترین قوناخی پرۆژەکە دادەنرێت.
پرۆژەکە لە رێگای کارۆئاوییەوە بە تێچوونێکی کەم وزەی کارەبا بەرهەم دێنێت و ژینگە دۆستە.
وەزیری کارەبا، کەمال محمد و پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر ئامادەی پرۆسەی دانانی تۆرباینەکە بوون.
پرۆژەکە بە دوو یەکەی بەرهەمهێنان، توانای بەرهەمهێنان 38 مێگاوات کارەبای هەیە.
وەزیری کارەبا، یەکەکانی وێستگەکە بەسەر کردەوە و لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لە گرنگی پرۆژەکە لە بواری ئابووری و ژینگە بۆ کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان کرد.
بڕیارە پرۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت و بە توڕی کارەبای هەرێمەوە ببەسترێتەوە.
پرۆژەی کارۆئاوی دێرەلۆک لە گەلیی رەشاڤە سێیەمین پرۆژەی هایدرۆلیکی هەرێمی کوردستانە، کە لە لایەن دوو کۆمپانیای ئێرانییەوە جێبەجێ دەکرێت.
بڕیارە پرۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت و بە توڕی کارەبای هەرێمەوە ببەسترێتەوە

Top