ئاگاداریەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

ئاگاداریەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی وەزارەتماندا و بەهاوکاری دڵسۆزان، پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر، توانیمان ڕەزامەندی حکومەتی یۆنان وەرگرین بۆ کردنەوەی بەشێکی کوردی لە کتێبخانەی نیشتمانی یۆنان.
بۆئەم مەبەستە داوا لەنووسەرانی کوردستان دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان بەشێوەی کتێب و بە شێوەی دیجیتاڵی لەو کتێبخانەیەدا هەبن، دەتوانن لەڕێگەی کتێبخانەی گشتی شارەکانیانەوە بۆماوەی هەفتەیەک کتێبەکانیان ڕەوانە بکەن بۆمان بە هەردوو شێوەی کتێب یان لەسەر CD بە دیجیتاڵی.
ناوەڕۆکی ھەر کتێبێک بەدێڕو نیوێک تا دوو دێڕ لەسەر کاغەزێک بنوسرێ و بخرێتە ناو دوتوێی کتێبەکەوە.

ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ نووسەرانی کوردستان تاکتێبەکانیان لەکتێبخانەی وڵاتانی دنیادا بڵاو ببنەوە.

لەهەولێر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت لەدیوانی وەزارەت لەپێشوازی کتێبەکان و نووسەرانی هێژادا دەبین..

Top