برووسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (٢٨)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان
بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان...
بە بۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوادارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكاندا بەردەوام بن و بەرەوپێش بچن.
لەو دەرفەتەدا جەخت لەسەر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ كاركردن لەسەر یەكگوتاری سیاسی-نیشتیمانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان، هەروەها سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و، بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكان..
هەر سەركەوتوو بن...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢١
