پرۆژەی داتای سیستەمی تەندروستی لە كوردستان دەكەوێتە كار
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی خستنەسەرکاری پڕۆژەی ھاوبەشی کۆکردنەوەی زانیارییەکان بە هاوكاریی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، رایگەیاند، بۆ جاری یەکەمە دەست بەکاربوونی سیستەمی داتای تەندروستی لەسەر ئاستی عیراق و وڵاتانی دەوروبەر کارا دەکرێت، کە یارمەتیی نەخۆش دەدات لەوەی بزانێت سەردانی چ بنکەیەکی تەندروستی بکات و لە بنکەکەدا بچێتە چ بەشێک.
سامان بەرزنجی دووپاتیشی كردەوە كە لەماوەی قۆناغی تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمەدا، یەک ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار نەخۆش تۆمارکراون و لە ئێستاشدا، ٦٠ نەخۆشخانە لە کوردستان خراونەتە ناو سیستەمی داتای تەندروستییەوە، ٢٨ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دیکەیش ئامادەکراون بۆ ئەوەی ئەوانیش بخرێنە ناو سیستەمەکە، هاوکات زیاتر لە ١٥٠ کارمەند لە راھێناندان بۆ ئەوەی بتوانن کار بەو سیستەمە بکەن.
