گەنجێک لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەكەیدا خۆی سووتاند
ڕۆژى شهممه ڕێكهوتى 26/6/2021، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لە گەڕەکی راپەڕینی شاری کەرکووک لە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەیدا بەنزینی بە خۆیدا کرد و خۆی سووتاند. رێژەی سووتاوییەکەیشی زیاتر لە 60٪ـە.
بەپێی زانیارییەكان گەنجەکە ناوی (ع. ر) بووە، لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی گەڕەکی حساباتی کەرکووکە. پێشتر سێ جار چووەتە داوای ئەو کچەی کە خۆشیویستووە و پێیان نەداوە.
بەپێی وتەی پۆلیسی کەرکووک، ئەو گەنجە پێش ئەوەی خۆی بسووتێنێت، خۆشەویستەکەی ئاگادارکردووەتەوە، دواتر کارەکەی ئەنجامداوە، چووەتە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی و خۆی سووتاندووە.
هاوكات گەنجەکە بۆ بەشی سووتان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی گواستراوەتەوە و رێژەی سووتاوییەکەیشی زیاتر لە 60٪ـە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە، پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "دەمانەوێت بزانین تەنیا هۆکار ئەو چیرۆکەیە کە کەسوکاری کوڕەکە باسی دەکەن، یان هۆکاری دیکەی لە پشتەوەیە."
