كارگەی قوتووبەندی هەریر رۆژانە 50 تۆن تەماتە وەردەگرێت

كارگەی قوتووبەندی هەریر رۆژانە 50 تۆن تەماتە وەردەگرێت

شوان حەمید بەڕێوەبەری كارگەی قووتووبەندی هەریر ئاماژەی بەكاركردنی كارگەی لەقووتووبەندی هەریر كردوو وتی : كارگەی قوتووبەندی هەریر دەستی بەكار كردووەتەوەو 50 كەس لەناو كارگەكەدا كار دەكات و ئەم كارگەیەش پاڵپشتی یەكی باشی جوتیاران دەبێت و بەرهەمەكانیان وەردەگرین بۆ ئەوەی ماندووبوونیان بەفیڕۆ نەچێت.
كارگەی لەقووتووبەندی هەریر بەیەكێك لەو كارگانە دادەنرێت كە رۆڵێكی یەكجار گەورەی هەیە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەكانی جوتیاران و ساخكردنەوەی بەرهەمی تەماتە لە كوردستاندا بەڵام یەكێك لەگرفتەكانی ئەوەیە هەموو جۆری بەرهەمێكی تەماتە وەرناگرێت و كێبركێی هەرزانی نرخی دۆشاوی تەماتەی وڵاتانی دەوروبەر بەیەكێك لەو ئاستەنگانە دادەنرێت بۆ بەردەوامی كاركردنی ئەم كارگەیە، لەئێستادا كارگەكە رۆژانە 50 تۆن تەماتە وەردەگرێت ئەم بڕە تەماتەیەش بەراورد بەبەرهەمی ناوخۆ زۆر كەمە.

Top