حەجی ئەمساڵ تەنيا بۆ دانیشتووانی سعودیە دەبێت
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، بڕیاریان داوە تەنيا 60 هەزار كەس بەشداری رێوڕەسمی ئەمساڵی حەج بكەن و حەجی ئەمساڵیش تەنيا بۆ دانیشتووانی نێوخۆی وڵاتەكەیان دهبێت.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كه بەهۆی بەردەواميی بڵاوبونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جیهانداو دەركەوتنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە حەجی ئەمساڵ تەنيا بۆ دانیشتووانی سعودیە دەبێت، جهختى لهوهش كردووهتهوه كه (دانیشتووانی سعودیە كە بەشداريی رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەكەن، دهبێت نەخۆشيی درێژخایەنیان نەبێت، هەروەها بەشداران دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵاندا بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت.
