لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان، گەنجێكی 23 ساڵان خنکا
لە رێككەوتی 20/6/2021 گەنجێکی دانیشتووی سنووری ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لە رووباری رێزان خنکا.
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی یەکشەممەی 20/6/2021 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکانی گەنجێک بە ناوی(نزار سیامەند)كە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی سنووری ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆرە کە لە کاتی مەلەکردن لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان خنکاوە. هاوكات ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە تیمەکانی مەلەوانی و بەرگری شارستانیی چوونە شوێنەکە و به هاوکاری هاووڵاتییان تەرمەکە دۆزرایەوە.
هەروەها گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران گوتی: ئەمساڵ لە سنووری قەزاکانی(سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان)حەوت کەس لە رووبارەکانی ناوچەكەدا خنکاون.
