هەولێر .. لە رووداوێكی تەقەكردندا دووكەس گیانیان لەدەستداو یەكێكیش بریندارە

هەولێر .. لە رووداوێكی تەقەكردندا دووكەس گیانیان لەدەستداو یەكێكیش بریندارە

شەوی رابردوو لە رووداوێكی تەقەكردندا لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر دووكەس گیانیان لەدەستداو كەسیكی دیكەش بریندارە، بە پێی گووتەی شاهیدحاڵەكانی ناو رووداوەكە ، ئەم تەقەكردنە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و دوای ئەم رووداوەش پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراویكدا رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەینەوە.

Top