بۆ ئەوەی هاوبەشانی ئاو سوودمەند بن لە بڕیارە نوێیەكە پێویستە سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن
دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێنماییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكانی لە بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو هەمواركردەوە و بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوە، بەشێوەیەك نابێت بەرزترین ئاستی نرخی ئاو بۆ هەر مانگێك لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، بۆیە داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بەمەبەستی سوودمەندبوون لەبڕیاری لێخۆشبوونەكە لەنزیكترین كاتدا سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیارەكە پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی بە رێژەیەكی زۆر لێخۆشبوون بیانگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جهختی كردهوه، هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەكەین، كە دەیانەوێت لە بڕیارەكە سوودمەندبن، چونكە ئامانجمان لە هەمواركردنەوەی بڕیارە كۆنەكە خزمەتكردنی هاووڵاتییانە بۆ ئەوەی بە بڕە پارەیەكی كەم زۆرترین قەرزەكانیان بدەنەوە.
