رێکخراوی خۆراکی جیهانی كۆمەكی ٨٥٠ هەزار كەس لە عێراق و کوردستان دەكات

رێکخراوی خۆراکی جیهانی كۆمەكی ٨٥٠ هەزار كەس لە عێراق و کوردستان  دەكات

 

 

عەبدولڕەحمان میجاج نوێنەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە لێدوانێكدا رایگەیاند،  كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا کارێکی دڵتەزێن و مایەی نیگەرانییە و ئەمەش وای کردووە چەندین خێزان لەم کاتەدا پێویستیان بە هاوکاری بێت.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان، پلانی هەیە ئەم ساڵ هاوکاریی نزیکەی ٨٥٠ هەزار هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن ، جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕێخراوەكە مانگانە چوار ملیۆن دۆلار بەو خێزانانە دەدات كە پێویستیان بە یارمەتی و هاوکارییە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی لە بەشێکی دیکەی ئەو هاوکارییە بریتییە لە سەبەتەی خۆراک  كە دابەشدەکرێت، جگە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران بە یڕە پارەیەک.

شایانی باسە دوو ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا لێکەوتەکانی ئەو پەتایە بەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ماون.

 

Top