مەترسی داعش گەلێک زۆرە لە عێراق و بەتایبەت ناوچە کوردستانیە داگیر کراوەکان.

مەترسی داعش گەلێک زۆرە لە عێراق و بەتایبەت ناوچە کوردستانیە داگیر کراوەکان.

بەشی سێیەم

رەوشی عێراق زۆر زۆر خراپە و بەرەو خراپتر دەچێت... عێراق لەسەر دووریانێکە یان پابەند دەبێت بەدەستور و خزمەتی گەلی عێراق دەکات و پرۆسەی دیموکراسی بەرەو پێش دەبات، یان ئلتزام بەدەستور ناکات کە تائێستە بەباشی نەیکردووە و بەرەو ھەڵدێر دەچێت و کاری گەری دەرەکیش زۆر لەسەر عێراق ھەیە.

لەسەردەمی رژێمی دیکتاتۆری بەعس، کەرکوک پارچەپارچە کرا خەڵکەکەی دەربەدەر کرا بێ سەروشوێن کرا بەبەرنامە تەعریب کرا قەزاو ناحیەکانی لێدابراو خرایە سەر پارێزگاکانی کەبۆئەوەی پێھاتەکەی بگۆردرێت.

ئێستە ئەم پارێزگارە سەپێنراوە شۆڤێنیە ھەمان سیاسەتی پێشوتر دەکات و خراپتریش،
صەدام بەو ھەموو ساڵە نەیتوانی کورد بکات بەکەمینە لە کەرکوک، بەڵام ئەم پارێزگارە سەپێندراوەی ئێستە زۆر بەبەرنامە کە ماوەیەکی کەم پێش ئێستە «١٢٠٠» ماڵی عەرەبی لە ناوەراست و حەویجەوە ھێناوەو لە کەرکوک نیشتە جێیانی کردووە.

تا ئێستە « ١٢٠٠٠٠٠»یەک ملیۆن و دووسەد ھەزار دۆنم عەرزی کورد و تورکمان داگیرکراوە و تەسلیم نەکراوە، لەراگەیاندن وانیشان دەدرێت کەرکوک ھیچی نیەو شامی شەریفەو ھەموو پێکھاتەکانی پێکەوەن،
بەڵام راستی وانیە، پێویستە کەرکوک چاک بکرێت، گەر چاک نەکرێت دەبێت بۆیان چاک بکرێت.

پرێزگاری سەپێندراوی کەرکوک ناخێکی شۆڤێنی و رەگەز پەرستی تێدایە، دەورێکی باڵای لەم دۆخەی کەرکوک ھەیە و چی گەندەلیک دەکات حساب بۆکەس ناکات و تا ئێستە «١٦٣»مەلەفی فەسادی ئیداری لەسەرە.

مەترسی داعش گەلێک زۆرە لە عێراق و بەتایبەت ناوچە کوردستانیە داگیر کراوەکان، داعش خۆی خزاندۆتە ناو گروپە میلیشیاکانی حەشد و بەتایبەت حەشدی عەشایری، بەرۆژ حەشدن و بەشەو داعش، بۆیە نابێت ئەمە بەئاسانی وەربگیرێت.

د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان
١٣ـی ٦ـی ٢٠٢١

Top