هەرێمی كوردستان نزیكەی(200) تەن كاڵای توركی دەنێرێتەوەو لەناودەبات
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە نزیكەی (200) تەن كاڵا و شتومەكی توركی گەڕێندراوەتەوە یان لەناوبراون هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە بەپێی مواسەفاتی هاوردەكردن نەبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردەوە كە لە ماوەی یەك مانگدا لە 1 - 5 - 2021 تاكو 31 - 5 2021 لیژنەی پسپۆر لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بڕیاری نەداوە بە هێنانەناوەی 1992 تەن و 209 كیلۆ گرام لە كەرەستەو ماڵای هەمەجۆر.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەشێك لەو كەرەستەو كاڵایانە گەڕێندراونەتەوە، بەشێكی دیكەش لەناوبراون چونكە هاوشێوەی ئەو ڕێنماییانە نەبوون كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەری كردوون. ئەو كاڵاو كەلوپەڵانەش بریتی بوون لە كەرەستەی(تەندروستی، خۆراك و خواردنەوە، پێدوایستیی جوانكاری، كەرەستەی ڤێتێرنەری و كشتوكاڵی، پێداویستیی بیناسازی).
گوڵان – بەهادین جەلال
