ئەوەی ئەمرۆ پەکەکە دەیکات زیانە تاوانە بەمافی گەلی کوردستان و گشت کوردستانیان.
بەشی «٢»
جێ بەجێ نەکردنی رێکەوتنامەی شنگال زوعفی حکومەتی ئتحادیە کە بریار بەدەست نیە و بریار لای میلیشیاکانە، میلیشیاکانی حەشد دەستێکی گەورەیان ھەیە لەشنگال دەستی دەرەکیشی تێدایە کە ئامانجی دوورتری ھەیە بۆ شوێنی تر.
پەکەکەش لە شنگال رۆڵێکی نەرێنی زۆر خراپ دەگێرێت و لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەکی دەستی ھەیە،
حکومەتی کازمی لاوازە، ھیوادارین بتوانێت رێکەوتنەکە جێ بەجێ بکات.
پەکەکە غەدرێکی گەورە ھەم لەخۆیی و ھەم لە کوردستان ھەم لەگەلی کوردستان دەکات بەگشتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنەسیاسیەکان زۆر بەسنگ فراوانی تەحەمولی پەکەکە یان کردوو داڵدەیاندا،
بەڵام ئەم داڵدەدانە بۆ ئەوەنا دەستی دەوڵەتی تورکیا رابکێشێتە ناوخۆیی کوردستان و ناوچەکان داگیر بکات و زەرەرو زیانی پێبگەنێت، کەلە ئێستەدا دەقیق وای لێھاتووە.
لەھەمووی ناخۆشتر پەکەکە دەستی بۆ گیانی پێشمەرگە بردووە کە پێشمەرگە پیرۆز و مقەدەسە لای ھەموو کەسێک، «٦» پێشمەرگەی شەھید کردووە کە ئەمە تاوانێکە لێبوردنی بۆنیە، ئەوانەی بەوتاوانە ھەستان ئەوانەی فەرمانیان کردووە ئەم تاوانە ئەنجامبدرێت، دەبێت بەسزای خۆیان بگەنرێت و بەگەورەش لەسەریان تەواو بێت، دەبێت لەم کارە تیرۆرستیە ئەم خیانەتی کرا لە خاکی کوردستان لە حکومەتی کوردستان وەدەستی دەوڵەتی دەرەکی رابکێشێت بۆ ناو کوردستان بۆناو شنگال بۆ ناو مەخمور بەخۆیاندا بچنەوەو وازلەوکارە بھێنن، روونە دەستی خیانەتێکی گەورەیان تێدایە ھەرچەن گەنجی دلسۆزیان تێدایە، بەلام خەڵەتێنراون و بەکار ئەھێنرێن زەرەر بە کوردستان بگەنێت،
ئەوەی ئەمرۆ پەکەکە دەیکات زیانە تاوانە بەمافی گەلی کوردستان و گشت کوردستانیان،
سنوری گۆرەپانی راستی پەکەکە کوردستانی باکورە، گەر پەکەکە خەبات دەکات؟
گەر دروست بوە بۆئەوەی نەیەڵێت گەلی کورد بەمافی خۆی بگات،
دڵنیابێت زەرەرێکی گەورە دەکات، ھەرکەسێک شەری مافی کوردستانی باشور بکات، سەری لە دارو چیاو بەردوو ئاوی کوردستان دەدات، دڵسۆزەکان لەناو کوردستان رەگ و ریشەیان داکوتاوە نەک بۆ پەکەکە بەسەدانی وەك پەکەکە کۆڵنادات.
د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان
١٢ـی ٦ـی ٢٠٢١
