10 پڕۆژەی گرنگ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لەبواری جێبەجێكردن دایە

10 پڕۆژەی گرنگ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لەبواری جێبەجێكردن دایە

چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لەبواری جێبەجێكردنە و ژمارەیەكی دیكەش لە پڕۆژەی گرنگ و جۆراوجۆری خزمەتگوزاری ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و لە داهاتووێكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێن.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاندوە كە ئێستا 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەكرێن و بەشێك لە پڕۆژەكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و بە تەواوبوونیان ئاسانكاریی زۆر بۆ سنووری قەزاكە دەستەبەر دەبێت، لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر لەو پرۆژانە لە بواری ڕێگەوبانن، شایانی باسە دەڤەری مێرگەسۆر ناوچەیەكی شاخاوی و بەرفراوانی ھەیە و ڕێگاكان تێكچوونە، گەرچی بەو پرۆژانە ئاسانكاری تەواو بۆ هاوڵاتیان دێتەدی.
هەروەها لە راگەیاندنەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە حەوت پڕۆژەی دیكەش لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێت كە رێزامەندیان لەسەر هەیە، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندیی كۆتایین بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكان و ئەو حەوت پرۆژەیەش گرنگی خۆی هەیە بۆ هەموو سنووری قەزای مێرگەسۆر بەتایبەتی بۆ گوندەكانی.

Top