كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕێز لە جووتیارێكی نموونەیی كورد دەگرێت

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕێز لە جووتیارێكی نموونەیی كورد دەگرێت

 

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ڕۆب وولەر، ستایشی جووتیارێكی كوردی كرد كە توانیویەتی لە بوارە جیاجیاكانی سەوزە ومیوە، بەرهەمی دانسقەو نوێ بێنێتە كایەوەو لەم ڕووەوە سوپاسی كردو پێی گوت تۆ شایانی نازناوی (جووتیاری نموونەیی)ت.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە ڕۆب وولەر چاوی بە جووتیاری نموونەیی (ئازاد محەمەد عەبدوڵا)ی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە كەوتووە، باسیان لە كەرتی كشتوكاڵ كردووە لە هەرێمی كوردستان و پلان و بەرنامەی ئەو جووتیارە بۆ پاڵپشتیكردنی  فرەجۆریی لە ئابووریدا.

كونسوڵی ئەمریكا لە هەولەر سوپاس ئازادی كرد بۆ ئەم داهێنانانەی لە بواری پەرەپێدانی جۆرو ئاستی بەروبوومی سەوزەو میوە ئەنجامی داوە.

شایانی باسە ئازاد محەمەد عەبدوڵا جووتیارێكی كوردی دانیشتووی هەڵەبجەیەو ماوەیەكە ناوبانگی دەركردووە بە داهێنان و هێنانەكایەی بەروبوومی جۆراوجۆری كشتوكاڵی بۆیە نازناوی( جووتیاری نموونەیی)ی پێ دراوە و ناوبراو بەشداریی خولی پێشكەوتووی كشتوكاڵی كردووە لە وڵاتانی وەك ژاپۆن و لەێئستاشدا خاوەن ڕەزو باخێكی زۆر فراوانە لە شاری هەڵەبجە.

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

 

Top