ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێدەكەوێتەوە

ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێدەكەوێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای هەولێر - شەقڵاوە ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی زامدار بوو.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند کە ئێوارەی 7/6/2021 ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پاسات)ی خسوسی کاتێک کە لە تونێلی پیرمام بەرەو کۆڕێ دەڕوات بەهۆی خێراییەکی زۆرەوە لە شەقامەكە دەرچووە و خۆی بە شاخی سەر ڕێگاکە كێشاوە لە ئەنجامدا کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوو قوربانییەکە گەشتیاری عەرەب بوونە كە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونە هەولێر.

Top