كەڕووی رەش و چۆنیەتی خۆپاراستن لهو نهخۆشييه
كەڕووی رەش نەخۆشییە و ناگوازرێتەوە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی دى، تەنيا لە رێگەی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە كەڕوو دەگوازرێتەوە بۆ لەش بەتایبەت نان و سەوزە و میوە.
چۆنیەتی خۆپاراستنی:
زبڵ و خاشاكی ماڵەكەت به زووترين كات فرێ بدە.
ئەو میوە و سەوزانەی كە بۆگەنی كردووە فرێی بدە بێ هێشتنەوە.
بەشێوەیەكی بەردەوام سەلاجەی ماڵەكەت خاوێن بكەوە، كەم كەمەش دەرگاكەی بكەوە تا لە شێداربوون پارێزراو بێت.
ئەو كاتانەی رۆژ لە دەرەوەیە پەنجەرە و دەرگاكانی ماڵەكەت با كراوەبن بۆ ئەوەی تیشكی خۆری پێ بگات و لە شێداری پارێزراو بێت.
_ ساحیبەی حەمامەكان داگیرساو بێت و ئەو خاڵە رەشانەی دەكەونە سەر سەقف و دیوارەكانی خاوێنی بكەنەوە.
لەكاتی بەكارهێنانی كلینكس بۆ هەر شتێك بە زووترین كات فرێی بدە.
هەوڵ بدەن رێژەی شێداری مافور و رایەخ و دیواری ماڵەكان بە هەر جۆرێك بێت كهم بكەنەوە.
دوور بكەونەوە لە خواردنی قوتووبەندكراو.
جلەكانتان دوای شووشتن بە تیشكی خۆر وشك بكەنەوە.
