ئۆتۆمبێلەکەت لە ٣٠ خولەک زیاتر رابگری سزا دەدرێى
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران شوفێران ئاگاداردەکاتەوە لە چۆنیەتی راوەستانیان بەشێوەی کاتی لەناو شارو شەقامەکان. ئەمەش دەقی ئاگادارینامەکەی راگەیاندنهكهيه:
ئاگاداری شوفێرانی خۆشەویستی سۆران و دەوروبەری دەکەینەوە، راوەستانی ئوتومبیل لەناوشار و شەقامە سەرەکیيەکان تەنیا بە شێوەیەکی کاتی (۳۰) خولەک رێگهپێدراوه، شوفێری کەمتەرخەم بە پێی یاسایی ژمارە (٨٦) سالی ۲۰۰٤ برگە (ا) بە (٣٠٠٠٠) سی هەزار دینار پێبژاردنی بۆ هەژمار دەکرێت، ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا له ناوشار لە رێگای مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستی بەسەردادەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
راگـــــــــــــــەیاندنی هاتوچۆی ســـــــــــــــــۆران
