فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك ئامادەیە بۆ پێشوازیكرن لە گەشتە ئاسمانییەكان
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیی شارستانیى عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە فڕۆكەخانەی كەركووك ئامادەیە بۆ پێشوازی كردن لە گەشتە ئاسمانییەكان، ڕوونیشی كردەوە كە سه‌رجه‌م پێوه‌ر و پێداویستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كە ته‌واوكراون.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەیانەوێت بۆ ڕاى گشتى ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌پێدانى مۆڵه‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى كه‌ركووك بخەنەڕوو، لەم سۆنگەوە دەڵێت: فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌موو پێوەر و پێداویستییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌یاساكانى مۆڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیى شارستانیى عێراقى به‌جێ گه‌یاندووه، كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سەرجەم پێوه‌ره‌كانى ڕێكخراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌وانیى شارستانى، جەختی لەوەش كردەوە كە هه‌ندێك رێكارى ته‌كنیكى هه‌ن په‌یوه‌ستن به‌به‌خشین یاخود پێدانى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه، كه ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو بكرێن.
گوڵان- بەهادین جەلال
