داداگاى توركيا بڕيارى سزايه‌كى ديكه‌ سەڵاحەدین دەمیرتاش ده‌دات

داداگاى توركيا بڕيارى سزايه‌كى ديكه‌ سەڵاحەدین دەمیرتاش ده‌دات

بەتۆمەتی "هەڕەشەكردن لە دادوەری دۆسییەكانی دژەتیرۆر" سزای زیاتر لە دووساڵ زیندانیکردن بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێندرا.
لە 22ـەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە بەئامادەبوونی پارێزەرانی، پڕۆسەی دادگایکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچوو، ئەویش لەسەر دۆسیەی "هەڕەشەكردن لە دادوەری دۆسییەكانی دژەتیرۆر".
دادگا لەو کەیسەدا بڕیاریدا بە سزادانی دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن.
دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربو و ڕایگەیاند، "داواكاری گشتیی ئەنقەرە سێ هەزار و 500 لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکەشکردووە، بەڵام تەنانەت یەك بەڵگەی بەرجەستەكراو دژی من تۆمارنەكراوە".

Top