سه‌لام سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بۆ جۆزیف بایدن : ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌واوی جیهانی ئیسلامی بكشێنێته‌وه
دوای راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست كه تیایدا ئاماژه به‌وه كرابوو كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێنتاگون داوای بڕیار له كۆشكی سپی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر په‌رچی ئه‌و هێرشانه بده‌نه‌وه كه ملیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له عێراقه‌وه بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمان به رۆكێت و دۆرن بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن، سه‌لام سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له په‌یامێكی ته‌له‌فزیونیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆ بایدندا ناوچه‌كه سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نا‌بینیت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م ئیداره‌یه‌ش ستراتیژیه‌تێك پێره‌و ده‌كات كه ئه‌و به ستراتیژیه‌تێكی په‌كه‌وته ناوی برد ، ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ی ئیداره‌ی بایدن كه هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی پێش خۆی ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر سامانی نه‌وتی ناوچه‌كه بگرێت و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی‌دا بسه‌پێنێت، بۆیه راشكاوانه رووی كرده جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پێی گووت هیچ رێگه‌یه‌كت له‌به‌رده‌مدا نیه بیجگه له‌وه‌ی ده‌بێت هێزه‌كانت له‌ته‌واوی جیهانی ئیسلامی بكێشیته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش نه‌كه‌یت ئه‌وا ئێمه هێزه‌كانت له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌ین.
چاودێرانی سیاسیی، هۆكاری هه‌ڵكشانی گوتاری سه‌ربازی سوپای پاسداران به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ، هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و رۆكێت و فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه " له عێراقه‌وه تا بابولمه‌نده‌ب" دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه به‌كاریان ده‌هێنێت، ده‌گێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بریاریداوه كه بگه‌رێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی نیوكلیاری له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه له كاتیكدا سه‌رۆك تره‌مپ یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه هاتبووه ده‌ره‌وه‌و، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سوپای پاسداران به ته‌واوه‌تی ده‌رگای بۆ ئه‌و گروپانه‌ی وه‌ك " ملیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق، حزبوڵای لوبنانی ، جیهاد و حه‌ماس له فه‌له‌ستین، حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن" كردۆته‌وه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به چه‌ك و رۆكێت و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان پشتگیریان ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن له‌شه‌ڕی ئه‌م دواییه نێوان حه‌ماس ئیسرائیل، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی توانیان ته‌نیا له‌ماوه‌ی 11 رۆژه‌دا زیاتر له 4500 رۆكێتی "قه‌سام و عایش" بگرنه ئیسرائیل ئه‌مه بێجگه له‌ده‌یان فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی به مینچێنراو.
سه‌باره‌ت به زیادبوونی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران و ملیشیا وه‌كیله‌كانی، راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری به‌رپرسارنی سه‌ربازی ئه‌مریكاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جیا له‌وه‌ی هێرشه‌كان زیادبوون و جێگه‌ی مه‌ترسی زیاترن، له هه‌مانكاتدا تاكتیكی سه‌ربازی هێرشه‌كانیش له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه گۆرانكاری به‌سه‌ردا ، له‌مباره‌وه ئاماژه به‌و هێرشه ده‌كات كه به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له‌مانگی نیسانی رابردوو كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه تاكتیكی تازه‌یان به‌كارهێنابوو به‌شێوه‌یه‌ك كه رادار نه‌یتوانیبوو فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه چاودیری بكات، له‌مباره‌وه رۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكاوه نووسیوویه‌تی: كاتێك فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كه ئاراسته‌ی فرۆكه خانه‌ی هه‌ولێر كراوه ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌دووری 10 میل چاودێری فرۆكه درۆنه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام له پڕ درۆنه‌كه له راده‌ره‌كه وون بووه و له‌پریش ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه‌و، دواتریش كه پارچه‌ی درۆنه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆرانی سه‌ربازی و ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانانه‌وه پشكنینی له‌سه‌ر كراوه ده‌ركه‌وتووه كه دروستكراوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداره هه‌ربۆیه پێنتاگۆن داوایه‌كی بۆ كۆشكی سپی به‌رز كردۆته‌وه و داوا ده‌كه‌ن كه پلانه‌كه‌یان بۆ لێدانی بنكه و باره‌گای ئه‌و ملیشیانه له عێراقدا په‌سه‌ند بكه‌ن.
چاودێرانی سه‌ربازی سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و ملیشیا و گروپه چه‌كدارانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی پلانه‌كه‌ی پێنتاگۆن په‌سه‌ند نه‌كات و رێگه‌یان پێنه‌دا به‌رپه‌رچی ئه‌و ملیشیانه بده‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌مان سیناریۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان دووباره ده‌بێته‌وه و ناچار ده‌بێت كه گۆره‌پانه‌كه بۆ ئه‌و گروپ و ملیشیا چه‌كدارانه چۆڵ بكات، هه‌روه‌ك چۆن له ئه‌فغانستان بۆ هێزه‌كانی تالیبانی چۆڵكرد.
