بایدن باس لە پلانێكی قێزەونی چین دەكات.. كاتەكەشی دوای 15 ساڵە

بایدن باس لە پلانێكی قێزەونی چین دەكات.. كاتەكەشی دوای 15 ساڵە

لە میانی وتارێكیدا لەبەردەم كۆمەڵێك سەربازدا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا كە چین بیر لە پیلانێك دەكاتەوە كە لە دوای پازدە ساڵی دیكە كۆنتڕۆڵی ئەمریكا بكات.
بایدن لە بنكەی سەربازیی ئاسمانی لە ویلایەتی ڤیرجینیا دا ئەم قسەیەی دووپات كردەوەو ڕایگەیاند كە لە كاتی گفتوگۆكردنی لەگەڵ (چی جین بینگ)ی سەرۆكی چین هەستی بەم مەترسییە كردووە.
بایدن لە كاتی ڕێزگرتن لە چەند سەربازێكی ئەمریكی ئەوانەی لە جەنگ و كوشتارەكاندا گیانیان لە دەست داوە، ڕوونی كردەوە كە كاتێكی زۆری لە قسەكردن لەگەڵ سەرۆكی چین بەسەر بردووە كە تەنیا یەك وەرگێڕیان لەگەڵدا بووە، ئەو دەشڵێت سەرۆكی چین لە میانی قسەكانیدا دیاربوو زۆر بە بڕوابەخۆبوونەوە پێی وابوو دەتوانێت پێش ساڵی 2035 دەست بەسەر ئەمریكادا بگرێت، چونكە بە بۆچوونی بایدن دەوڵەتانی ستەمكار بڕیارەكانیان زۆر خێرایە، بەڵام جەختی كردەوە كە ئێمە تاكە نەتەوەین و ماوین و كەس زەفەرمان پێ نابات.
شایانی باسە لەم هەفتانەی دواییدا گرژی كەوتە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و چین، لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی كە ئەمریكا بڵاوی كردوونەتەوە بەوەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی پەیمانگای وۆهانەوە بەرهەم هێنراوەو ڕەوانە كراوە، لەلای خۆشیەوە چین بەردەوام ئەم تۆمەتە ڕەت دەكاتەوە.

گوڵان – بەهادین جەلال

Top