پلەی گەرما لەرۆژانی داهاتوو بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

پلەی گەرما لەرۆژانی داهاتوو بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

لەراگەیاندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی دەكات لە هەفتەی داهاتوو پله‌كانى گه‌رما بەرێژەیەكی زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه ‌و شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین روو لەچەند شارو ناوچەیەكی ناوەراست و خوارووی عیراق دەكات.
بەپێی لێكدانەوەو تێروانینی شارەزایانی كەشناسی عیراق ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نزمەپاڵەستۆی هیندی كە بۆ ناوچەكە درێژ دەبێتەوە لەئەنجامدا عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی كەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە كە بەم هۆیەوە پلەی گەرما بۆ سەرووی (50) پلە بەرز دەبێتەوە و لەگەڵێدا ڕادەی شێش زیاد دەكات.
شایانی ئاماژە پێكردنە كە نزمەپاڵەپەستۆی هیندی ساڵانە لە مانگی نیسانەوە لە هیند دەستپێدەكات و كاریگەریی لە مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا زیاد دەكات، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولیشەوە كاریگەرییەكەی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، تا لە مانگی ئۆكتۆبەردا بە تەواوی كاریگەری نامێنێت.

Top