وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترين ئامارى كرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترين ئامارى كرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوێكيدا كه‌ رۆژى 27/5/2021 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكراى ده‌كات كه‌ لەماوەی ڕۆژى رابردوو 670 تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات پێنج تووشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوه‌..
هه‌ر له‌و راگەیەندراوەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ يه‌ك رۆژى رابردوو تا ئێستا 9834 پشكنینی نوێ ئەنجام دراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە زیاتر بووە لە توشبوانی نوێ بە شێوەیەك 670 تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 749 تووشبووش چاك بوونەتەوە. .
وەزارەتی تەندروستيی هەرێم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ رۆژى رابردوودا پێنج تووشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كه‌ دوو كه‌سيان لە هەولێر و سێ كه‌سيان لە سلێمانی بوون. ئه‌وه‌ش ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌: .

Top