لە هەولێر فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆک کرایەوە
رۆژی پێنجشەممە 27ی5ی2021، لەژێر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی زەوییەکانی 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی بەرێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هەولێرو و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆک کرایەوە.
شایانی باسە مەبەست لە فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆک کە پێکهاتووە لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانییەکان) و مەبەست لەكردنەوەی ئەو فەرمانگەییە ئەنجامدانی کارئاسانییە بۆ ڕایکردن کاروباری هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی داواکارییەکان و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەکرێت بە وەرگرتنی مامەڵەی خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک.
