هەولێر ... چەند كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستووری چاوەڕوانكراوی سووریا

هەولێر ... چەند كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستووری چاوەڕوانكراوی سووریا

بە درێژایی سێ ڕۆژ دانیشتنەكانی دیالۆگ سەبارەت بە دەستووری چاوەڕوانكراوی سووریا لە هەولێر دەست پێ دەكەن، لەم دانیشتنانەدا دوو ئەندامی ڕاسپێردراو بە نووسینەوەی دەستوور لە كوتلەی كۆمەڵگای مەدەنی ئامادە دەبن، فاروق حەجی مستەفا سەرۆكی ڕێخراوی بەرچاڤ-ی كۆمەڵگای مەدەنی كە لایەنی ڕێكخەری دانیشتنەكانە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆمەكی دارایی دەكات ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوە.
مستەفا گوتیشی كە لە كۆبوونەوەكاندا باس لە لەمپەرو ئاریشەكانی بەردەم پرۆسەی دەستوور دەكرێت، هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی كوتلەی كۆمەڵگای مەدەنی لە پرۆسەكە دەكرێت، وێڕای ڕۆڵی هەردوو كوتلەی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێم. ئەمە سەرباری گفتوگۆكردنی تێروتەسەل تایبەت بە دەستووری سووریا بە ئامادەبوونی هەردوو دادوەر ئەنوەر مەجنی و خالید ئەلحلو كە لە توركیاوە هاتوون و گوێ لە پێشنیارو بۆچوونەوەكان دەگرن و ڕاسپاردەو پێشنیازەكان تاوتوێ دەكەن.

گوڵان- بەهادین جەلال

Top