تەل ئەبیب لە پاریس تووڕەیە و بانگهێشتی باڵیۆزەكەشی كرد
غابی ئەشكنازی وەزیری دەروەی ئیسڕائیل بانگهێشتی ئاریك دانۆن باڵیۆزی فەرەنسای لە تەل ئەبیب كرد سەبارەت بەو لێدوانە فەرمییەی فەرەنسا بەوەی كە ڕەنگە ببێتە ڕژێمێكی جیاخوازیی ڕەگەزپەرست.
پێشتر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئیڤ لۆدریان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا گوتبووی كە ئێسڕائیل دەبێتە ئژێمێكی ڕەگەزیەرستی جوداخواز لە شێوەس ڕژێمی پێشوو لە باشووری ئەفریقیا ئەگەر داگیركاریی ئیسڕائیل درێژەی هەبێت.
ئەو لێدوانەی ناوبراویش دوای ئەوە دێت كە ماوەی ڕابردوو پێكدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لەناو ئیسڕائیل ڕووی دا، لە سەروبەندی هێرش بۆ سەر غەززە، لۆردیان ڕایگەیاندبوو كە ئەگەر دەوڵەتی فەڵەستین لەتەنیشت ئیسڕائیل دروست نەبێت، ئەوا مەترسیی جوداخوازیی ڕەگەزپەرستی زیاتر دەبێت.
لەلای خۆشیەوە بنيامين نەتانياهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل گلەیی لە لۆردیان كردبوو كە نەدەبوو بەم شێوەیە وڵاتەكەی تۆمەتبار بكات، بۆیە بە توندی ئەو تۆمەتەی ڕەت كردەوە و ڕاشیگەیاند كە پێویستمان بە ئامۆژگاریی كەس نییە.
گوڵان- بەهادین جەلال
