وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: حكومه‌ت پابه‌نده به دابه‌شكردنی مووچه و له 5-6 رۆژدا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پرسی ریكخستنهوهی داهاته‌كان ، به‌رێز د.جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسیكدا رایگه‌یاند : له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باس له‌وه كراوه كه پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری یاسا به‌رده‌وام ده‌بێت، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه بریاری له‌باره‌وه درا ، پرسی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو ، ئه‌م بریاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت و ئامانجیش له‌م بریاره پاراستنی ده‌رماڵه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ده‌رماڵه‌ی خۆیان وهربگرنز
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریاردراوه كه پێداچوونه‌وه به ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی زیادكردنی داهات، له‌مه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه نابێت پرسی زیادكردنی داهات زیان به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت یان له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیان بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه و سه‌باره‌ت هه‌مواركردنی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م پرۆژه‌یه یاسایه پاش ئه‌وه‌ی به‌چه‌ندین پێشنیار ده‌وڵه‌مه‌ند كرا، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش بۆ دابینكردنی بنه‌تۆ و شه‌تڵ و هاوكاری جویتاران ، په‌سه‌ند كران.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش وتهبێژێ حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ت هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پابه‌نده به‌وه‌ی هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات و ئه‌وه‌شی ئه‌مجاره روویدا نهپرسێكی سیاسی یه‌و نه‌یاسایی و حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و بروا ناكه‌م دووباره بێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرۆژه یاساكه ده‌گاته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌سه‌ندی ده‌كات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
له دوماهی قسه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد وا بریاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ، به‌ڵام وه‌ك زه‌مینه سازیه‌ك بۆ لیكتێگه‌یشتن و ریككه‌وتن، پێشتر سێ نووسراو ئاراسته‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری حكومه‌تی عێراق كراوه .
