وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بنکەی کەشناسى لە هەڵەبجە دەكاتەوە

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بنکەی کەشناسى لە هەڵەبجە دەكاتەوە

 

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان 25/5/2021 لە شاری هەڵەبجە ڕایگەیاند كە بنکەی کەشناسى هەڵەبجە دەکرێتەوە و قۆناغ بە قۆناغیش نووسینگەى گواستنەوە لە مەرزى پشتە و تەوێڵە دادەمەزرێنن.
بەرێز ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە 25/5/2021 لە سەردانێکدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ كەنالەكانی میدیا ئاماژەی بەوەدا كە ٢٥ى٥ى٢٠٢١ سەردانى هەڵەبجەی کردوە و چەندین بابەتى و پڕۆژەی گرنگ و پێویستی بۆ ئەو شارە ئەنجام دەدەن كە یەکێک لەو پرسانە ئەوەیە کە لەمەودا بنکەی تایبەت بە کەشناسىی هەڵەبجە دەکرێتەوە، هەروەها قۆناغ بە قۆناغیش نووسینگەى گواستنەوە لە مەرزەكانی پشتەو تەوێڵە دادەمەزرێت تاوەكو کارى گواستنەوە باشترو سەركەوتوو تر رێكبخرێت، هاوكات وتی: ئەنتەرنێت و کێبلى فایبەر ئۆپتیک ڕێکدەخرێت، هەروەها وەزارتى گواستنەوە و گەیاندن بە هاوبەشى لەگەڵ کەرتى تایبەت بە شێوەیەكی مۆدێرن و هاوچەرخ کارى پۆستە رێكدەخات بۆ ئەوەی لەو بوارەدا ئاسانكاری سەردەمیانە بۆ هاوڵاتیانی هەلەبجە دەستەبەر بكات. هەر لە پرێس كۆنفرانسەكەدا وەزیرى گواستنەوەى گەیاندن ئاماژەی بەوەشدا كە بەپێى ڕاسپاردە و فەرمانەکانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هەمیشە خزكەتكردنی هەڵەبجەى شەهید بە بەشێکى گرنگى کارەکانى خۆیان دادەنێن و لە خزمەتى هاووڵاتییانى پارێزگاری هەڵەبجەى شەهید دەبن.

Top