سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات
لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو ، گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی بەریتانی پابەندبوونی بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش . جەخت لە گرنگیی کاراکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری حکومەتی هەرێم، بۆ سنووردانان و ڕێگەگرتن لە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی بەریتانی، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەرز نرخاند.
