بەریتانیا بە نیازە هێزی ئاسمانی بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا ڕەوانە بكات

بەریتانیا بە نیازە هێزی ئاسمانی بۆ  شەڕی داعش لە عێراق و سوریا ڕەوانە بكات

ڕۆژنامەی «express and star» بڵاوی كردووەتەوە كە ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی بەریتانیا دێنە پاڵ هێزەكانی دیكە بۆ ڕاونانی پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی كە (8) فڕۆكەی جەنگیی سەر بە چەكی ئاسمانیی پادشایی بەریتانیا و (10) فڕۆكەی جۆری F35B لە هێزی پیادەی دەریایی بە كەشتی (ئێچ ئێم ئێس كوین ئیلیزابیس) كە بەهاكەی (3) ملیار جونەیهی ئیستەرلینییە بە یاوەریی شەش كەشتیی سەر بە دەریایی پادشایی و (14) فڕۆكەی هێلیكۆبتەر بەرەو ئاسیا بەڕێ دەكەون.
لەلای خۆشیەوە مارشال مایك ویجستۆن فەرماندەی هێزی ئاسمانیی بەریتانیا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی( PA) ڕایگەیاند كە گومانی لەوەدا نییە ئەو پەڕگیری و توندوتیژی و ئایدیۆلۆژییەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پشتی پێ دەبەستێت، تا ئێستا ڕەگی لە ناوچەكەدا داكوتاوەو پێویستە ڕیشەكێش بكرێت.

گوڵان- بەهادین جەلال
Top