وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ کاردیناڵ لویس روفائیل ساکۆ سەرۆکی تائیفەی کلدان لە جیھان کۆبوەوە
" وەزیری ئەوقاف بەناوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان پشتیوانی بۆ سەرۆکی تائیفەی کلدانی جیھان دوپاتکردەوە "
کاردیناڵ ساکۆ "
( کوردستان لانەو پەناگەی ئارامییە بۆ ئاوارەو لێقەوماوانی ناوچەکە )
ئەمرۆ چوارشەممە ٥ ⁄ ٥⁄ ٢٠٢١ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەیاوەری زین مولود بریکاری وەزیر لەگەڵ کاردیناڵ لویس ساکۆ سەرۆکی تائیفەی کلدان لەجیھان کۆبوەوە، سەرەتای دیدارەکە وەزیری ئەوقاف بەناوی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی بۆ بەڕێز کاردیناڵ لویس ساکۆ دووپاتکردەوە
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی لەکوردستان و عێراق کرا بەرێزیان کوردستانی بە نمونەیەکی جوانی ئاشتی و پێکەوەیی وەسف کرد، تایبەت بۆ لەخۆگرتنی مەسیحیەکانی ناوچەکە و ئاوارەکان بەگشتی کە روویان لەکوردستان کردوە و دەیان بەئارامی دەژین و پارێزن و خزمەت دەکرێن ، دواتر لەلایەن وەزیری ئەوقافەوە پەرتوکی پێکەوەژیان لەکوردستان پێشکەش بەبەرێز کاردیناڵ کرد کە نیشاندانی کەلتوری دێرینی پێکەوەژیانی ئایینی سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستانە
