بۆ پاڵپشتی جوتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، لەوەرزی پێگەیشتنی هەر بەروبوومێک بێت ئەوە باج دەخەنە سەر بەروبوومە هاوردەکراوەكە
بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى بەروبوومى ناوخۆیی جووتیارانى هەرێمی کوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریانداوە كە باج بخەنە سەر هەر بەروبوومێكی هاوردەکراو لەكاتێكدا وەرزى پێگەیشتنى ئەو بەربوومە بێت لە هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە ئێستا كە وەرزى پێگەیشتنى بەروبوومى پیازە لە هەرێمى کوردستان، بۆیە وەزارەتى کشتوکاڵ بڕى 500 دینار باجى خستووەتە سەر یەک کیلۆ پیازى هاوردەکراو، ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردنى بەروبوومى ناوخۆیی جووتیارانى هەرێمە، تاوەكو جوتیاران لە وەرزى پێگەیشتنى ئەم بەروبوومەدا لە بازاڕەکاندا پارەیان بۆ بکات و قازانج بكەن و ئەو بڕیارى باج خستنەسەر پیاز لە 1/5/2021چووەتە بواری جێبەجێکردن و تا 1/11/2021 بەردەوام دەبێت، بۆیە لەو ماوەیەدا جووتیاران دەرفەتى ئەوەیان دەبێت کە بەروبوومەکانیان لە بازاڕەکان بفرۆشن، هاوكات وەزارەتی پەیوەندار هەموو ئاسانکارییەکی بۆ جووتیاران کردووە بۆ ئەوەى بە ئارەزووى خۆیان بەروبوومەکاینان بۆ هەر شار و شارۆچکەیەک رەوانە بکەن، بەمەبەستى فرۆشتنی بەروبوومەكەیان. هەروەها هەر بەروبوومێكی دیكەی جوتیارانی هەرێم لەوەرزەكان ئامادەبێت بۆ فرۆشتن و ساخكردنەوەیان ئەوە ئەو بەرهەمە هاوردەكردنی بەپێی جۆری بەرهەمەكەی باجی لەسەر دادەنرێت تاوەكو جوتیارانی هەرێمی كوردستان بتوانن بەروبوومەكانیان ساخبكەنەوەو هانیش بدرێن لەكاری جوتیاریان و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیدا بەردەوام بن.
