لەمانگی حوزەیراندا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3700-3800 مێگاوات بەرز دەبێتەوە

لەمانگی حوزەیراندا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا  بۆ 3700-3800 مێگاوات  بەرز دەبێتەوە
بڕیار وایە لەناوەراستی ئەم مانگەدا وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان دەست بەبەرهەمهێنان بكات و لەسەرەتادا بڕێك مێگاوات كارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت و لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانیشدا دەست بەتەواوی بەرهەمهێنانی خۆی بكات كە 165 مێگاوات كارەبایە ؛ دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گوڵان رایگەیاند: وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان كە 165 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكات لەو غازەی كە ئێستا لەگێڵگەی نەوتی حەسیرە بەفیڕۆ دەچێت، لەمانگی خوزەیرانیشدا وێستگەكە بەتەواویی توانای خۆیەوە كارەبا بەرهەم دەهێنێت بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆی كارەبا بۆ 3700-3800 بەرز دەبێتەوە ، ئەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان بەرز دەكاتەوە بۆ 3700-3800 مێگاوات كارەبا.














تایبەت بەگوڵان




Top