ئه‌مرۆ 3 ی ئایار كه رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه له جیهان و له ساڵی 1993 ه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دیاریكردووه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له ده‌سپێكی ناره‌زاییه‌كانی 15ی مارتی 2011 ه‌وه تائێستا ، كوژانی 748 رۆژنامه‌نووسمان له سوریا تۆماركردووه ، روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ، 13 رۆژنامه‌نووسیان به ده‌ستی گروپه چه‌كداره ئیسلامیه‌كان كوژارون و 69 رۆژنامه‌نووسیش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعشه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌ره‌ی ته‌حریری شامیش كه گروپێكی توندرۆی ئیسلامین ئه‌وان 18 رۆژنامه‌نووسیان كوشتووه و هه‌روه‌ها 38 رۆژنامه‌نووسیشیان رفاندووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی روانگه‌ی سوری هاتووه كه هێزه‌كانی رژیمی سوریا و ملیشیاكانی، 541 رۆژنامه‌نووسی سوریان كوشتووه و كه له‌ناویاندا 7 رۆژنامه‌نووسیان كچ بوون ، له هه‌مانكاتدا و هه‌ر له‌میانه‌ی شه‌ره‌كانی سوریادا، 29 رۆژنامه‌نووس به هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی رووسیاوه كوژارون.
گوڵان میدیا