ئەمڕۆ حەلبووسی سەردانی هەولێر دەكات

ئەمڕۆ حەلبووسی سەردانی هەولێر دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێك بگاتە هەولێری پایتەخت، بە پێی هەواڵەكان حەلبووسی لەم سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان دەكەوێت.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە میانی ئەم سەردانەدا لەگەڵ بەرپرساندا باس لە گرنگترین دۆسێ دەكات، لەوانە ڕەوشی سیاسی، بە تایبەتیش پرۆسەی هەڵبژاردن كە لە مانگی تشرینی یەكەمی دادێ ئەنجام دەدرێت، هەروەها دۆخی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی كردە تیرۆریستییەكان، كە لەم ماوەیەدا لە سەرجەم ناوچەكاندا ڕوو لە هەڵكشانە، ئەمە وێڕای ڕەوشی ئابووری و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالیی بەغدا.
Top