ئامانج لەداخستنی دەرگای قوتابخانەكان بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیانی هەرێمی كوردستان بووە لەو پەتا كوشندەیە،
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 2/5/2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کردنەوە و داخستنی دەرگەی ناوەندەکانی خوێندن لەدەست ئەواندا نەبووە، بەڵكو بەپێی رێنمایە و رێكارە تەندروستیەكانەوە بووە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بةڵام پشتیوان بە خوداش بۆ دوای جەژن ئەگەر بتوانین ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە، ئەوە بابەتە بنچینەییەکان دەخوێندرێت.
هەروەها لەبارەی خوێندن لە هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، "ئێمە لە کوردستان ئەوەی پێمانکرابێت، هەوڵمانداوە ژیان و سەلامەتی و گیانی دەیان هەزار مامۆستا و قوتابی و خوێندکار بپارێزین، چونکە جوڵەی دوو ملیۆن کەس لەنێو ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی نییە.
داخستنی دەرگەی قوتابخانەکانیش لە هەرێمی کوردستان وەک وەزیری پەروەردە ئاماژەی پێدا، "دوای هەڵسەنگاندنی تەندروستی بووە بۆ خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر بۆیە هیچ کاتێک لە خۆمانەوە دەرگەی قوتابخانەکانمان نە داخستووە نە کردوومانەتەوە. ئەوەی کە ویستوویشمانە بیکەین ئامانجی هەمووشمان ئەوەبووە كە گیانی مامۆستایان و قوتابیانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت لەو پەتا كوشندەیە، چ من چ بریکاری وەزیر، چ بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارەکان ئامانجەکەمان ئەوەبووە کە ژیان و سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان بپارێزین. هەروەها وەزیری پەروەردە لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیەكەدا وتی:
تەنیا ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن داخڵ دەبن کە پێش مانگی تەممووز دەخوێندرێن.
ئأ: سالح عمر
