دوای پەلامارەكەی داعش..ئەمریكا سەرەخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەردەم لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەوەستێت و پشتگیریان دەكات، هاوكات پشتیوانی لە هێزەكانی ئەمنیی عێراق دەكات لە پێناو ڕاونان و لەناوبردنی ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستییە.
شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جموجۆڵ و هێرشەكانی ڕێكخراوی داعش لە عێراق لە هەڵكشاندایە، لە پەلامارەكەی بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگەش دوێنێ شەو(شەممە) سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دووانی دیكەش برینداربوون.
گوڵان- بەهادین جەلال
