وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڕیاریدا شەوی قەدر مزگەوتەكان كراوەبن

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڕیاریدا شەوی قەدر مزگەوتەكان كراوەبن

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان رۆژی هەینی 30/4/2021كە هاوكاتە لەگەڵ 18ەمین رۆژی رەمەزانی پیرۆز بڕاریدا شەوی قەدر مزگەوتەكان لەكاتژمێر 12 ی شەو تا ئەنجامدانی نوێژی بەیانی كراوەبن كە شەوی قەدر لە 10رۆژی كۆتایی مانگی رەمەزاندایە و شەوی 27ی رەمەزانی پیرۆز موسلمانلن زۆرتر لە مزگەوتەكان كۆدەبنەوە، ئەمەش بەچەند رێكارێكی تەندروستی بۆ پاراستنی گیانی نوێژخۆێنان و بەشداربووانی شەوی قەدر و رێكارو بڕیارەكان ئەمانەن:
یەكەم: شەوی قەدری پیرۆز مزگەوتەكان لە كاتژمێر 12ی شەو تاوەكو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی كراوە دەبن.
دووەم: دەبێت هەموو كەسێك لەناو مزگەوت ماسك ببەستێت.
سێیەم: نوێژخوێنان، ئەوانەی بەشداری شەوی قەدری پیرۆز دەكەن دەبێت دەستنوێژ لەماڵەكانیان هەلبگرن و هەموو كەسێك بەرماڵی خۆی بهێنێت و دووری نێوان نوێژخوێنان رەچاو بكرێت كە لەمەترو نیوێك بۆ دوو مەتر بێت.
چوارەم: نابێت خواردن و خواردنەوە لە مزگەوتەكان پێشكەش بكرێت و پاكوخاوێنی مزگەوتەكان بپارێزن.
پێنجەم: لەكاتی هەبوونی سەرپێچی دەسەڵات بەئەوقافەكان دەدرێت بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر سەرپێچیكارەكان.
شەشەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاكان و قەزاكان دەبێت بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكان بكەن.
حەوتەم: دەزگاكانی راگەیاندن دوای رێگا پێدانیان لەلایەن ئەوقافی پارێزگاكان ئێنجا دەتوانن رووماڵی شەوی قەدری پیرۆز لە مزگەوتەكان بكەن.
Top